ڕاگەیەندرا کە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبووی قوربانیان و داواکارانی دەستدرێژی لە کڵێسای کاسۆلیکی لە ئەڵمانیا دەدرێت.
کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری دانپێدانانی سەربەخۆ رایگەیاند، کڵێسای کاسۆلیکی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی قەرەبووی کۆی گشتی هەزار و ٨٣٩ کەس کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی دەستدرێژی لە کڵێساکان.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری دانپێدانانی سەربەخۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە منداڵیدا لە کڵێساکان دەستدرێژییان کراوەتە سەر، لە شارەکانی کۆڵن و مونسترەوە داواکاری خۆیان پێشکەش کردووە.
راگەیەندرا کە ئەو قوربانیانەی دەستدرێژی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا داواکارییان پێشکەش کردووە، بە تێکڕا ٢٢ هەزار و ١٥٠ یۆرۆ بۆ هەر کەسێک مووچەیان پێدەدرێت.
راگەیەندرا کە لە مانگی ڕابردوودا ٢٢٦ کەسی دیکە بەرکەوتەی دەستدرێژی بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دادگای نیودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەرکرد.
دوای کۆچی دوایی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراق و لوبان ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوێکی کەوتەخوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە گەلی ئێران راگەیاند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پرسەنامەیەکی بە بۆنەی گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بڵاو کردەوە.